ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڤارد: ئەگەربترسی لە یاری كۆتایی ئەوا دەبێت لە ماڵەوە بمێنیتەوە

یاریگا: بنجامین پاڤارد، بەرگریكاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پەیامێكی بۆ هاوڕێكانی نارد پێش یاریەكەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ تۆڕی BeIn Sports پاڤارد ووتی: پاڵەپەستۆ لەسەر هەردوو یانەكەیە، ناترسین لە یاری كۆتایی، ئەگەر بترسی لە ئەنجامدانی یاری كۆتایی ئەوا دەبێت لە ماڵەوە بمێنیتەوە.

هەروەها بەرگریكارە فەڕەنسیەكە ووتیشی: پاریس بە شایستەی گەشتوونەتە یاری كۆتایی ، بایرن ئەزمونی هەیە لە یاریە كۆتاییەكان،یاریزانی زۆر لێهاتووی هەیە هەروەها گۆڵپارێزیش، بەڵام یاریەكە بە هیچ شێوەیەك ئاسان نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button