ئیتاڵیاگرنگترین
ڕاستەوخۆ

ئەلێگری شوێنگرەوەی کۆنتی دەبێ لە ئینتەرمیلان

یاریگا – بەپێی زۆربەی میدیا وەرزشیەکانی ئیتاڵیا بێت، کۆنتی هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر هەڵذەوشێنێتەوە لەسەر خواستی هەردوولا و سەرجەم ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە ماکسیمیلیانۆ ئەلێگری دەبێتە شوێنگرەوەی ڕاهێنەری ناوبراو.

دوابەدوای کۆتاییهێنان بە خولی ئیتاڵی، کۆنتی بێزاری و تووڕەیی خۆی دەربری لە ئیدارەی یانەکە و دوێنێ شەویش  و دوای دۆڕانەکەیان لە یاری کۆتایی هەمان قسەکانی دووبارە کردەوە بۆ سکای سپۆرتی ئیتاڵیا و گوتی:

ئێستا لەسەرمانە بگەڕێینەوە میلان و پشوو بدەین و هەوڵبدەین پلان بۆ داهاتووی ئینتەر دابنێین، کە لەوانەیە من بەشێک بم لەو پلانانە و لەوانەشە وانەبێت. لە ئێستادا تەنها دەتوانم بڵێم ئەم هەلەی پێمدرا ناوازە بوو و دەمەوێ سوپاسی هەموو ئەوانە بکەم کە پشتگیران کردم.

لە ئێستاشدا سەرجەم ڕۆژنامە باوەڕپێکراوەکانی ئیتاڵیا ئەلێگری وەک جێگرەوەی کۆنتی ناودەبەن، کە لە ئێستادا ڕاهێنەری هیچ یانەیەک نییە و لە ساڵی ٢٠١٤ـشداشوێنێ کۆنتی گرتبوویەوە لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەی یوڤێنتوسدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button