ئه‌وروپائیتاڵیا

بەرێوەبەری کارەکانی دیبالا هەموو شتێکی درکاند

یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆی جیابونەوەی پاولۆ دیبالا هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆس بڵاوبووەتەوە و بەم دواییەش بەرێوەبەری کارەکانی هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.

خۆرخێ ئانتۆن بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی ئارجێنتینایی خانمە پیرەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری کالچۆ مێرکاتۆ گووتی ” ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە دیبالا دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، ئەم هەواڵانە دوورن لە راستی و گفتوگۆکانیش بەردەوامن، هەروەها ئەو هەواڵانەش ناراستن کە ئەو یاریزانە داوای موچەی ساڵانەی ٢٠ ملیۆنی کردبێت و لەگەڵ ئەو یانەیە لەسەر ١٢ بۆ ١٣ ملیۆن یۆرۆ نزیکین لە رێکەوتن ”.

دیبالا هاوینی ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس کۆتایی دێت و یانەکەشی لە هەوڵی ئەوەدایە دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button