ئیسپانیا

لاپۆرتا: قسەکانی بارتۆمیۆ بێ ئەزموونی و ترسنۆکی ناوبراو دەردەخات

یاریگا – خوان لاپۆرتای سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دژی ئیدارەی بارسا و بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە هاتە دەنگ دوابەدوای شکستە سەختەکەی بارسا لە یاری چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی بایەرن و بەمشێوەیە گوتی:

دوای دۆڕانێکی ئاوا ئازاربەخش، ئەو قسانەی سەرۆک بارتۆمیۆ کردی، دووبارە سەلمێنەری ئەوەن کە ناوبراو ترسنۆک و بێ ئەزموونە. خۆی و ئیدارەی یانەکە وەک پەککەوتەن و هیچ بڕیارێکیان نەداوە بۆ گۆرینی دۆخی بارسێلۆنا.

شایانی باسە بەدەر لەم قسانەی لاپۆرتا، ڤیکتۆر فۆنت، کەوا یەکێکە لە پاڵێوراوەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی بارسێلۆناش داوای لە با بارتۆمیۆ کردووە کە دەستلەکار بکێشێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بارسا کەوا لە ساڵی 2021 ئەنجام دەدرێت بێتە پێشتر و زووتر لەم وادەیە ئەنجام بدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button