ئیسپانیایاریگا

بارسا تووشبوونی یاریزانێکی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا- کاتژمێرێک پێش ئێستا یانەی بارسێلۆنا تووشبوونی ساموێل ئۆمتیتی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە ڕێگەی پێگەی فەرمی خۆیانەوە لە تویتەر، بارسا بڵاوی کردەوە کە ئەنجامی پشکنینەکانی بەرگریکارە فەڕەنسیەکە پۆزەتیڤ دەرچووە، بۆیەش هەموو ئەوانیتر لە تیمی تەندروستی و وەرشی، ئەوانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ ناوبراودا هەبووە، پێویستە پشکنیان بۆ بکرێت.

بارسا دڵنیایی داوە کە بارودۆخی تەندرستی ئۆمتیتی باشە و ئاستەنگی بۆ دروست نەبووە.

ئۆمتیتی بەهۆی پێکانەکەی لە ئەژنۆیدا، گەشتی پورتوگالی نەکرد لەگەڵ یانەکەد ب یارییەکەیان بەرامبەر بایەرن میونخ. دوای دەرکەوتنی پشکنینەکان کە هەڵگری کۆرۆنایە، دەبێت لە ماڵەوە بمێنێتەوە تا تێپەڕاندنی پەتاکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button