ئینگلتەرا

فەرمی: ئارنۆڵد بە باشترین یاریزانی لاوی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا: ترینت ئەلیكساندەر ئارنۆڵد ، یاریزانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بە باشترین یاریزانی لاوی پریمەرلیگ بۆ ئەم وەرزە دەستنیشانكرا.

ئارنۆڵد ڕكابەری بەدەستهێنانی خەڵاتەكەی دەكرد لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان گریلیش یاریزانی ئەستۆن ڤێلا و ماسۆن گرینود ، مارسیال ، ڕاشفۆرد یاریزانانی مانچستەر یۆنایتد و پۆلیسیچ و ماونتی یاریزانانی چێڵسی و هیندرسۆن گۆڵپارێزی شیفلد یۆنایتد، لە كۆتایدا توانی خەڵاتەكە بباتەوە.

لەم وەرزەدا ئارنۆڵد بەشداری 38یاری كرد لە خولی ئینگلیزی و توانی 13 گۆڵ درووست بكات و 4گۆڵیش تۆمار بكات، و لە 12 یاری تۆڕی گۆڵەكەیان بە خاوێنی هێشتوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button