ئینگڵته‌را

بەپەلە و بە فەرمی: ویلیان پەیوەندی بە ئەرسیناڵەوە كرد

یاریگا: كەمێك پێش ئێستا یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی پەیوەندی كردنی ویلیانی بە یانەكەوە ڕاگەیاند.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆیان هەواڵی پەیوەندی كردنی ویلیانی بەڕازیلیان بڵاو كردەوە و یاریزانەكە تا سێ ساڵی داهاتوو لە یانەكە بەردەوام دەبێت و هەروەها درێسی ژمارە 12ی تۆپهاوێژەكان دەپۆشێت.

 

سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە ئەرسیناڵەوە ووتی: كاتێك لەگەڵ ئارتێتا قسەم كرد متمانەی پێكردم كە پەیوەندی بە یانەكەوە بكەم و. زۆر شتی باشی پێ ووتم لەبەر ئەو هۆكارە پەیوەندیم بە یانەكەوە كرد.

سەبارەت بە هاتنی ویلیان ئارتێتای ڕاهێنەر ووتی: لەو باوەڕەدام یاریزانێكە لە توانایدایە جیاوازی درووست بكات، لە چەند مانگی ڕابردووەوە چاودێری دەكەین، دەتوانێت لە چەندین جێگای جیاواز یاری بكات و ئەزموونی باشی هەیە.

ویلیان بە درێسی چێڵسیەوە بەشداری 339 یاری كردووە و توانیویەتی 63 گۆڵ تۆمار بكات و 56 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button