ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ڤیدال پەیامێكی توندی بۆ بایرن میونشن نارد

یاریگا: ئارتۆرۆ ڤیدال، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیامێكی توندی ئاڕاستەی بایرن میونشن كرد پێش یاریە چارەنووسسازەكەیان.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكە ڤیدال ووتی: یاریەكەی سبەینێ گرنگترین یاری ئەم وەرزەمان دەبێت، نازانم شایەنی ئەوەم بە سەرەكی یاری بكەم یان نا لە كۆتایدا ڕاهێنەر بڕیار دەدات.

هەروەها یاریزانە چیلیەكە ووتیشی: ئەمڕۆ بایرن میونشن بەرامبەر یانەیەكی خولی ئەڵمانی یاری ناكەن،بەڵكو بەرامبەر بارسا باشترین یانەی جیهان یاری دەكەن.

سەبارەت بە بەراوردكردنی میسی و لیڤا ووتی: دەكرێت لیڤاندۆڤسكی بە سوارێز بەراورد بكرێت، وەك دوو باشترین هێرشبەری جیهان ، بەڵام بە بەراوردكردنی بە میسی ئەوە شتێكی نا دادپەروەرە ، لیۆ لەم هەسارەیە نیە ئەولە هەسارەیەكی دیكەوە هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button