ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

سەرۆکی یوفا هەڵوێستی خۆی ڕوون کردەوە لە بارەی چۆنێتی چامپیۆنزلیگی ساڵی داهاتوو

یاریگا- ئەلیکساندەر جیفیرین، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا هەڵوێستی خۆی خستە ڕوو لە بارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بۆچوونەکان زۆرن لەسەر ئەوەی بۆ چاپی نوێی پاڵەوانێتیەکە، ڕەچاوی هەمان شێوازی قۆناغەکانی ئەم وەرزە بێت دوای سەرهەڵدانی فایرۆسی کۆرۆنا کە یەک یاری ئەنجام بدرێت و لە نێو وڵاتێکی جیاواز، بەڵام جیفیرین ئەو ئەگەر و بیرۆکەیە ڕەت دەکاتەوە.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ناوبراو گوتی: “من بۆ خۆم گەشبینم کە پێم وایە بۆ ساڵی داهاتوو بارودۆخەکە باشتر دەبێت. دەگەڕێینەوە بۆ تۆپی پێی جوان، ئەوەی پێشووتر و بە ئامادەبوونی هاندەرەوە. ڕادێین و وای نابینم ژیان بوەستێت بەهۆی کۆرۆناوە. هەر بۆیە، پلانی ئەوەمان نییە ساڵی داهاتوو بەم سیستمەی ئێستا بەڕێوە ببەین.”

بۆ وەبیرهێنانەوە، خولە ئەورووپییەکان لە 12ی مانگ تا 20ی مانگی نۆ دەست پێ دەکەنەوە و، لە مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو پێش یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و ئۆڵۆمپیاد.

بابەتی زیاتر

Back to top button