یاریگا

داهاتی ئەو یانانەی بەشداری جامی سوپەری ئیسپانیا دەکەن دیاریکرا

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بریاریداوە ساڵی داهاتوو بە بەشداری چوار یانە جامی سوپەری وڵاتەکەیان بەرێوە بچێت.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانیا داهاتی ئەو یانانە ئاشکرا دەکات کە بەشداری ئەم جامە دەکەن، یانەکانیش بارسێلۆنا، ڤالێنسیا، ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدریدن. بارسا و ریال هەر یەکەیان 6 ملیۆن یۆرۆیان پێدەدرێت، ئاتلێتیکۆ مەدرید 2 ملیۆن و ڤالێنسیاش 1 ملیۆن یۆرۆی بەردەکەوێت. هەروەها فێدراسیۆنەکەش 15 ملیۆن یۆرۆی بەردەکەوێت.

بریارە جامەکە لە دەرەوەی ئیسپانیا بکرێت و سعودیا و قەتەر ئامادەیی خۆیان پیشانداوە پێشوازی لەم جامە بکەن و هەر وڵاتێکیش میوانداری جامەکە بکات، دەبێت 30 ملیۆن یۆرۆ بە فێدراسیۆنی ئیسپانیا بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button