ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: لیڤەرپوول یاریزانێکی گواستەوە ریزەکانی

یاریگا
کۆنستانتینۆس سمیکاس، بەرگریکاری یۆنانی یانەی ئۆڵمپیاکۆسی ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی لیڤەرپوولی پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بڵاویکردەوە لەگەڵ بەرگریکارە یۆنانیەکە گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی بۆ ماوەیەکی درێژ پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کرد و وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 21 لەبەر دەکات.

سمیکاس تەمەنی 24 ساڵە و لە هێلی بەرگری باڵی چەپ یاریی دەکات و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی ئۆڵمپیاکۆس بەشداری 20 یاریی کرد و توانی پێنج ئاسیست تۆمار بکات.

Back to top button