ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: میسیە ژاپۆنیەکە بووە یاریزانی ڤیاریال

یاریگا
تاکێفوسۆ کوبۆ، یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی ژاپۆن و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە شێوەیەکی کاتی پەیوەندی بە یانەی ڤیاریالەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ڤیاریالی ئیسپانیا بڵاویکردەوە دوای رێکەوتن لەگەڵ کارگێری میرنگی یاریزانە لاوەکەی ئەو یانەیە بە شێوەیەکی فەرمی و بۆ ماوەی یەک وەرز بە شێوەی کاتی تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان لەبەر دەکات. ئەو یاریزانە مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی لەلایەن ژێر دەریاییەکانەوە لە گرێبەستەکەیدا نیە و دوای کۆتایی هاتنی وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە مەدرید.

کوبۆ وەرزی رابردوو بە شێوەی کاتی یاریی بۆ یانەی ریال مایۆرکا کرد و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەشی گەڕایەوە یانەکەی و ئەمجارەیان پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە کرد.

Back to top button