ئیسپانیا

یاریدەدەری تیتۆ ڤیلانۆڤا: میسی نزیك بووە لە ڕۆشتن لە بارسێلۆنا

یاریگا- جۆڕدی ڕۆرا یاریدەدەری ڕاهێنەری كۆچكردووی بارسێلۆنا، ئەوەی ئاشكرا كرد كە لیۆنێل میسی گۆڵكارە مێژوویەكەی بلاوگرانا نزیك بووە لە ڕۆشتن ساڵی 2014.

ڤیلانۆڤا یاریدەدەری پیپ گواردیۆلا بوو بۆ ماوەی سێ ساڵ، لە ساڵی 2012 ڕاهێنەرەیەتی یانەكەی وەرگرت و ساڵی 2014 بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد.

ڕۆرا لە لێدوانەكانیدا بۆ ڕۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی: ئەو كات میسی لە باروودۆخێكی سەختدا بوو، بڕیاری ڕۆشتنی دابوو لە بارسێلۆنا بە تایبەت دوای شكستەكەیان لە جامی شا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

بەردەوام بوو ووتی: پێش مردنی بە 6 ڕۆژ لەگەڵ تیتۆ كۆبوویەوە و باوەڕیپێهێنا بە مانەوە لە یانەكەدا، و پێی ووت كەوا یانەكە گونجاوە شێوازی یاریكردنی بۆ تۆ.

ڕۆرا ئاماژەی بەوەكرد كەوا تیتۆ ڤیلانۆڤا بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لەگەڵ میسی كۆبووەتەوە و لە كۆتاییدا گەشتوون بەو ئەنجامەی لە یانەكە بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button