ئه‌ڵمانیا

یاریزانێکی ئەڵمانی وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند

یاریگا- ساندرۆ فاگنەری ئەڵمانی بە شێوەیەکی کتوپڕ وازهێنانی خۆی لە یاری تۆپی پێ ڕاگەیاند.

ناوبراو تەمەنی 32 ساڵە و، وەک خۆی بە ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی گوتووە: “لە جیهانی تۆپی پێدا دەبینم هەموو شتێکم بەدەست هێناوە وەک ئەوەی ئامانجم بوو و خەونم پێوە بینیبێت. بۆیە زۆر سوپاسی لاکێشەی سەوز دەکەم کە ژیانمی زۆر جوان کرد.”

فاگنەر لە ئەکادیمیای یانەی بایەرن میونخ گەشەی کرد ساڵی 2007 بردرایە ڕیزی نایابی یانەکە. هەر لە خولی ئەڵمانی مەیەوە جگە لە یەک ساڵ کاتێک 2019 ڕووی کردە خولی چینی.

لە کاروانی وەرزشی خۆیدا 10 نازناوی جۆراوجۆری بردۆتەوە کە گرنگترینیان سێ نازناوی بۆندزلیگا بووە.

Back to top button