یاریگا–
بارسێلۆنا ئامانجیه‌تی ئه‌م هاوینه ریزه‌کانی توکمه‌تر بکات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین یاریزانی کردووه‌ته ئامانج و یه‌کێک له‌و یاریزانانه‌ش ویلیانی به‌ڕازیلی و یاریزانی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزیه.
تۆری هه‌واڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووه یاریزانه به‌ڕازیلیه‌که‌ی بلوز ئاماده‌نیه له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی به‌رده‌وام بێت، چونکه پێشنیاری کردووه گرێبه‌سته‌که‌ی بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رزی دیکه نوێ بکرێته‌وه و یانه له‌نده‌نیه‌که‌ش ئه‌م پێشنیازه‌ی په‌سه‌ند نه‌کردووه و بارسا ئاماده‌یه ئه‌و یاریزانه به گرێبه‌ستێکی سێ ساڵی بگوازێته‌وه ریزه‌کانی و هه‌وڵه‌کانیشیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ست پێکردووه.
ویلیانی 32 ساڵ کۆتایی ئه‌م مانگه گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی ته‌واو ده‌بێت و ئه‌و کات ده‌توانێت بێ به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه بکات.