ئه‌وروپا

ئیمۆبیلی: من زۆر دڵخۆشم و شانازی دەكەم بەوەی بەدەستم هێناوە

یاریگا: چیرۆ ئیمۆبیلی ، گۆڵكاری یانەی لازیۆ دڵخۆشی خۆی دەربڕی دوای بەدەستهێنانی پێڵاوی ئاڵتوونی ئەم وەرزە.

گۆڵكارەكەی لازیۆ بە تۆماركردنی 36 گۆڵ پێش لیڤاندۆڤسكی و ڕۆناڵدۆ كەوت و خەڵاتەكەی ئەم وەرزەی بۆخۆی مسۆگەر كرد.

لە لێدوانێكیدا كە پێگەی فوتبۆل ئیتاڵیا بڵاویكردەوە ئیمۆبیلی ووتی: من زۆر دڵخۆشم و شانازی دەكەم بەوەی بەدەستم هێناوە، زۆربەی جار خەونەكان دەبنە ڕاستی.

هەروەها ووتیشی: هیچم نیە بێڵێم تەنها سوپاسی ڕاهێنەر و یاریزانەكانی هاوڕێم بكەم، ئەو خەڵاتە هی سەرجەم هاوڕێكانمە، هەروەها سوپاسی هاندەرانیش دەكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button