ئیسپانیا

ڕۆدریگۆ: مۆدریچ باوەڕی نەکرد کاتێک پێم گوت باوکم تەمەنی 35 ساڵه

یاریگا- لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ “فۆڵۆوەرز”‌‌ـەکانی لە تویتەر، ۆدریگۆی بەڕازیلی باسی لە پەیوەندی خۆی و یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید کرد و چیرۆکی نێوان خۆی و لوکا مۆدریچی گێڕایەوە.

لاوەکەی مێرەنگی گوتی: “پەوەندی من لەگەڵمۆدریچدا زۆر بەهێزە، پەیوەندی باوک و کوڕە. کاتێک کە زانی باوکم 35 ساڵ تەمەنێتی، باوەڕی پێم نەکرد. ئینجا پێی وتم باشە ئیتر دەبێت ڕێزم لێ بگریت چونکە بە باوکت دەشێم. ئیدی لەو کاتەوە ئەو بە من دەڵێت کوڕەکەم، منیش پێی دەڵێم باوکە.”

زۆ زانین، مۆدریچ تەمەنی 34ساڵە و، لەوەتەی ساڵی 2012 درێسی ڕیاڵ دەپۆشێت. ڕۆدریگۆی تەمەن 19 ساڵیش یەکەم ساڵی یاریکردنێتی لەگەڵ ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button