ئه‌وروپا

“زیدان وەک یاریزان زۆر لە ئاستی خۆی گەورەتر کراوە، بەڵام وەک ڕاهێەر سەرکەتووە”

یاریگا- ڕاهێنەرکارێکی ئیتاڵی پێی وایە زینەدین زیدان وەک یاریزان زۆر کەورەتر کراوە لە چاو ژمارەکانیدا، بەڵام بە سەرکەتووی دەبینێت لە کاری ڕاهێنەرایەتیدا.

کلاودیۆ ناسی، ڕاهێنەری پێشوتری یانەکانی فیورێنتینا و سامپدۆریا لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ توتۆ میرکاتۆ سەرسوڕمانی خۆی پیشاندا لە هەمبەر ئەو یاریزانانەی کە زێدەڕۆیی کراوە لە هەڵسەنگاندنی ئاستیاندا و زیدان وەک نموونە دەهێنێتەوە، وەک دەڵێت: “زیدان بۆ نموونە. لە ئاستی خۆی زیاتر گەورەتر کراوە. لە ڕووی ئەو ژمارانەی تۆماری کردوون لە ژیانی پیشەگەرێتیدا، دەردەکەوێت نابێتە پێوانە کە لە ڕیزی ئەفسانەکان هەژمار بکرێت.”

کلادیۆ لەسەر بوارەکەیتری زیزۆ قسەیتری هەیە و دەڵێت: “بەڵام وەک ڕاهێنەر دەتوانێت هاوسەنگی بگەڕێنێتەوە بۆ تیمێکی ناهاوسەنگ، وەک لەگەڵ ڕیاڵ ئەنجامی دا. هەر لەو کاتەوەی هاتە نێو کاری ڕاهێنەرایتیتەوە، من وەک ڕاهێنەرێکی خاوەن بیرۆکەی ڕوونی دەبینم.”

 

کلاودیۆ ناسی

بابەتی زیاتر

Back to top button