ئیسپانیایاریگا

گاریس بەیڵ رەتی کردۆتەوە چیتر لەگەڵ ڕیاڵ بکات!

یاریگا- چیرۆکەکەی نێوان گاریس بەیڵ و ڕیاڵ مەدرید بەردەوامیی هەیە و لە نوێترین پەرەسەندندا باس لەوە دەکرێت خودی یاریزانەکە ڕەتی کردۆتەوە چیتر بەشداریی بکات لە یارییەکانی ئەو یانەیە.

ئەوە لە لایەک و، هەواڵەکانی بە بنبەست گەشتنی پەیوەندی نێوان بەیڵ و زینەدین زیدانی ڕاهێنەریش لایەکیتری دەنگوباسەکانە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی بەرنامەی ئێل چرینگیتۆی ئیسپانی، دوای گەڕانەوەی یارییەکانی خولی ئیسپانی، بە یاریزانەکە وتراوە کە پشتی پێ دەبەسترێت وەک سەرەکیی بەشدارییشی پێ دەکرێت. ئەو سەرچاوە ئەوشی درکاندووە کە لە یاریی بەرامبەر مایۆرکا لە هەفتەی 31ی لالیگا، زیدان بە ئەستێرە وێڵزیەکەی ڕاگەیاندووە کە لە پێکاتەی سەرەکییدا دەبێت، بەڵام گاریس بەیڵ وەڵامی داوەتەوە کە ئامادەیی تەواوەتیی نییە بۆ یاریکردن.

شیکردنەوەکان بۆ ئەوە دەڕۆن ئەم قۆناگە کۆتا وێستگەکانی بەیڵ دەردەخەن لەگەڵ یانە شاهانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button