ئه‌وروپائیتاڵیا

هاکان هەواڵێکی رۆژنامەیەکی ئیتاڵی رەتدەکاتەوە

یاریگا
هاکان چالهان ئۆغلۆ، یاریزانی تورکی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا هەواڵێکی ماڵپەری وەرزی گازێتادلۆسپۆرتی ئەم وڵاتە رەتدەکاتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ ماڵپەری رۆژنامە ئیتاڵیەکە هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە گوایە یاریزانەکەی رۆسێنەری بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی لایپزیگی ئەڵمانیەوە بکات، بەڵام ئەو یاریزانە لە پۆستێکی ئینستاگرامدا نوسیویەتی ” بێ سنوور هەواڵی ناراست لە رۆژنامەکان بڵاودەکرێتەوە ” و وبەم پۆستەی هەموو دەنگۆکانیشی رەتکردەوە.

ماوەیەکە دەنگۆی جیابونەوەی هاکان بووەتە بابەتی گەرمی میدیاکانی ئیتاڵیا، بەڵام ئەو یاریزانە دواجار هەر خۆی هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.

Back to top button