ئه‌وروپائیسپانیا

ئامۆژگاری سەڵاح و مانێ دەکرێت بیر لە ریال مەدرید نەکەنەوە

یاریگا
چەند وەرزێکە لەگەڵ کۆتایی هاتنی خولەکان دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە ریال مەدرید گرنگی بە تواناکانی محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ دەدات و نیکۆلاس ئانێلکاش ئامۆژگارییان دەکات لە یانەکەیان بەردەوام بن.

یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریال مەدرید دەڵێت ” راستە شاهانەکان خەونی هەموو یاریزانێکە درێسەکەیان لەبەر بکەن، بەڵام لیڤەرپوولیش هاوشێوەی ئەو یانەیە رکابەرێکی بەهێزە و تیپێکی باشە، بۆیە باشتروایە ئەو دوو یاریزانە بیر لە جێهێشتنی یانەکەیان نەکەنەوە و لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام بن ”.

ئانێلکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە سەڵاح و مانێ بە هاوکاری لەگەڵ فێرمینیۆ ساڵانی داهاتوو دەتوانن نازناوی زیاتریش بۆ یانەکەیان بەدەست بێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button