ئیسپانیا

لە ژووری خۆگۆڕین ئەستێرەکانی بارسا ئەفسانەیەکی یانەکەیان وەک ڕاهێنەر دەوێت

یاریگا- لەگەڵ زیادبوونی دەنگۆیەکانی دوورخستنەوەی کیکی سیتین، ناوی ڕاهێنەری داهاتووی بارسا پتر دێتە میدیاکانەوە.

بە گوێرەی ڕۆنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، لە ئێستادا جۆرێک لە کۆدەنگی لە ژووری جل گۆڕین لە نێو ئەستێرەکانی بارسا هەیە کە پاڵپشتی لەبیرۆکەی دەستنیشانکردنی پاتریک کلوڤێرت دەکەن وەک شوێنگرەوەی کیکی سیتین.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتریش ناوی لۆران بلان وەک پاڵێورو بۆ وەرگرتنی ئەو ئەرکە بڵاو بۆوە.

ئەفسانە هۆڵەندیەکەی بارسا، لە ساڵی 2018 وەک یاریدەری ڕاهێنەری سیدۆرفی هاونیشتیمانی لەگەڵ هەڵبژاردەی کامیرۆن دەست بە کار وون. ساڵی دواتر دوورخرانەنەوە. پاشان گەڕایەوە بارسێلۆنا و پۆستی بەڕێوبەری ئەکادیمیای یانەکەی وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button