ئیسپانیا

ڕیاڵ پێشوەختە پاڵەوانبوونی خۆیان ڕاگەیاند!

یاریگا- ڕیاڵ مەدرید کەوتە هەڵەیەکی شەرمەزارکەرەوە کاتێک پێش ئەوەی ببن بە پاڵەوانی خول، هەستان بە نمایشکردنی درێسی براوەی 34 جارهەمینی نازناوی لالیگا.

یانە شاهانەکە لە پێگەی فەرمی خۆیەوە بۆ فرۆشتنی کاڵا و کەلوپەل، درێسی پاڵەوانبوونیان نمایش کرد ژمارە 43ی لەسەر نووسرا بوو کەننگوزارش لە نازناوی ژمارە 34ی مێژووی مێرەنگی دەکات وەک پاڵەوانی خولی ئیسپانیا. ئەوە لە کاتێکدایە ئەمشەو لە یارییەکی قورسدا میوانداریی ڤیاڕیاڵ دەکات و بردنەوە لە ژێرئاوییە زەردەکان، کوڕانی زینەدین زیدان هە فەرمی وەک براوەی لالیگا دەناسرێن پێش هەفتەیەک لە کۆتایی هاتنی خولەکە.

هەرزوو درێسەکە لە بازاڕە ئۆنلاینەکانی ڕیاڵ سڕدرایەوە، دوای ئەوەی هەڵایەکی زۆری نایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button