ئه‌وروپائینگلتەرا

چێڵسی سێ یاریزانی دەکاتە قوربانی یاریزانێکی دیکە

یاریگا
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی کای هاڤێرتز یاریزانی ئەڵمانی یانەی بایەر لیڤەرکۆزن سێ یاریزانی خۆی بفرۆشێت.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە کارگێری بلوز پێشنیاریان بۆ فرانک لامپارد راهێنەری یانەکەیان کردووە رێگە بدات لە پێناو گواستنەوەی یاریزانە ئەڵمانیەکە هەر یەکە لە جۆرجینهۆ، ئێمیرسۆن و باکایۆکۆ بفرۆشن، چونکە ئەوان لە توانایاندا نابێت بە بێ فرۆشتنی هیچ یاریزانێک گواستنەوەی گرانبەها ئەنجام بدەن.

هاڤێرتز بە هۆی ئاستە بەرزەکەی لەم وەرزەی بۆندزلیگا بووەتە ئامانجی زۆرێک لە یانە گەورەکان و نرخەکەشی لە ماڵپەری ترانسفێر مارکێت بە ٨١ ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button