ئه‌وروپائینگلتەرا

” بەرامبەر پادشای چامپیۆنزلیگ نابێت خۆمان پێش براوە بزانین ”

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی هۆشداری بە یاریزانەکانی دەدات بە باشی خۆیان بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە بکەن.

راهێنەرە ئیسپانیەکەی ستیزن لە چاوپێکەوتنێکدا داوای لە یاریزانەکانی یانەکەی دەکات ئەگەر وا بیر بکەنەوە ئێوە سەرکەوتوونە بۆ قۆناخی داهاتوو چامپیۆنزلیگ، ئەوا هەڵەیەکی گەورە دەکەن و پێویستە بە هەموو شێوەیەک ئامادەکاری بۆ یارییەکی قورس بکەن، چونکە یاریی کردن بەرامبەر پادشای چامپیۆنزلیگ قورس دەبێت و ئەوان پێشینیەی هەموو ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراویان هەیە ”.

گواردیۆلا سەبارەت بە ئامادەبوونی سێرخیۆ ئەگوێرۆی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی لەو یارییەدا گووتی کە بەداخەوە گۆڵکارەکەیان بە هۆی ئەو پێکانە تووشی بووە ناتوانێت یاریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button