ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ مۆندیال بۆ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا کۆتاییهات

Yariga App

یاریگا –

فێرمین لۆپێز، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا بەهۆی پێکان لە مۆندیالی 2026 بێبەش دەبێت.

بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لە یارییەکەی بەرامبەر ریال بێتیس پەنجەی پێی راستەی فێرمین لۆپێز شکاوە، بەو هۆیە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، فێرمین لۆپێز بەهۆی ئەو پێکانە سەختە بەلای کەم بۆ ماوەی دوو مانگ دووردەکەوێتەوە و بەشداریی مۆندیال ناکات و گورزێکی گەورە بەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکەوێت.

نوێدەکرێتەوە..

Back to top button