
یاریگا –
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، گۆڕانکاریی دراماتیکی و هاوپەیمانی نوێ لە پشت پەردەکانەوە دروست بوون.
بەپێی نوێترین زانیارییەکان كه دهست تۆڕی وهرزشی یاریگا كهوتووه، یەکێتییەکە رووبەڕووی وەرچەرخانێکی گەورە دەبێتەوە کە تێیدا پێگەی عەدنان دەرجال بەهێزتر دەبێت و لە بەرامبەریشدا، یونس مەحمود، لە کشانەوەی یەکجاری نزیک دەبێتەوە.
یونس مەحمود؛ لە لێواری کشانەوە و بێزارییەکی قووڵ
بهپێی زانیارییهكان یونس مەحمود رۆژانێکی زۆر سەخت بەڕێدەکات و بێزارە. هۆکاری ئەمەش بۆ ئەو فشارە زۆرانە دەگەڕێتەوە کە لەلایەن هەندێک لایەنی سیاسی و وەرزشییەوە دەخرێتە سەری بۆ ئەوەی خۆی بهربژێ نەکاتەوە.
ههورهها یونس مەحمود لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لهگهڵ پێشكهشكاری بهرنامهی كاس چهند نهێنیهكی ئاشكراكردووه و رایگهیاندووه، ڕەنگە بە یەکجاری کاری وەرزشی و کارگێڕی جێبهێڵێت و خۆی بۆ پڕۆژە بازرگانییەکانی تەرخان بکات، لەوانەش کردنەوەی مۆڵێکی گەورە لە شاری کەرکوک.
هەروەها ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن یونس دەبێتە وەزیری وهرزش و لاوان ئهمهش رەتکرانەوە و ئەو زۆر لەو پۆستە دوورە.
هاوپەیمانی درجال – سەرمەد؛ نەخشەی نوێی دەسەڵات
بهپێی زانیارییهكانی بهرنامهكه باس لهوهكراوه، عەدنان دەرجال، سەرۆکی ئێستای یەکێتییەکە، هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ مسۆگەرکردنی ویلایەتی دووەم، درجال و سەرمەد عەبدولئیلاهـ کۆبوونەوەیەکی نهێنییان كردووه و لەسەر هەموو وردەکارییەکان رێککەوتوون بهم شێوهی خوارهوه؛
عەدنان دەرجال: سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق.
سەرمەد عەبدولئیلاهـ: جێگری یەکەم
محەمەد ناسڕ: جێگری دووەم.
دەرجال بڕیاریداوە له دهستهی پێشوو تەنیا پشتگیری لە مانەوەی دکتۆرە رەشا بکات و هەموو ئەندامەکانی تر بگۆڕێت، ئەمەش نیشانەی گۆڕانکارییەکی ریشەیییە لە شێوازی بەڕێوەبردنی داهاتوودا.
دیمەنی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بەرەو یەکلاکردنەوە دەڕوات؛ درجال پێگەی خۆی بە هاوپەیمانی نوێ بههێز کردووە، لە کاتێکدا یونس مەحمود لە نێوان فشاری سیاسی و بێزاریی کارگێڕیدا، بەرەو جێهێشتنی تەواوی کایەی وەرزشی هەنگاو دەنێت.



