ئیسپانیاگرنگترین

کلاسیكۆی تۆڵە و ریکۆرد؛ بارسێلۆنا دەیەوێت بە جیاوازی خاڵەکانی مێژوویەکی رەش بەسەر ریال مەدرید بنووسێتەوە

مەترسییەکی دیکە بۆ مێرێنگی

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ، بارسێلۆنا نەک تەنیا بۆ بردنەوەی سێ خاڵ و یەکلاییکردنەوەی نازناوی لالیگا، بەڵکوو بۆ نووسینەوەی مێژوویەکی نوێ بەرامبەر ریال مەدرید دەچێتە نێو یاریگا.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، تیمەکەی هانزی فلیک دەیەوێت سوود لەو قەیرانە قووڵە وەربگرێت کە ریال مەدریدی گرتووەتەوە و گەورەترین جیاوازیی خاڵ لە مێژوودا تۆمار بکات.


14 خاڵ و زیاتریش
ئەگەر بارسێلۆنا ئەمشەو سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، جیاوازییەکەی لەگەڵ مێرێنگی دەبێتە 14 خاڵ. چونکە تەنیا سێ یاریی لە خولەکە دەمێنێت، بارسا بە فەرمی دەبێتە پاڵەوان، بەڵام چاوی فلیک لەوە زیاترە. ئامانجی یانە کاتالوونییەکە شکاندنی ریکۆردی 19 خاڵە کە لە وەرزی 2018-2019 بە راهێنەرایەتی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی تۆمارکرا، کاتێک بارسێلۆنا پاڵەوان بوو و ریال مەدرید بە جیاوازی 19 خاڵ لە پلەی سێیەم هات.

ریکۆردە گەورەکەی دێل بۆسکی دەشکێت؟
گەورەترین جیاوازیی خاڵ لە مێژووی لالیگادا لە نێوان ئەم دوو جەمسەرە، لە ساڵی 2003 تۆمارکراوە، کاتێک ریال مەدریدی ڤیسێنتی دێل بۆسکی بە جیاوازی 22 خاڵ لە پێش بارسێلۆناوە بوو. هەرچەندە شکاندنی ئەم ریکۆردە بۆ بارسا لەم وەرزەدا قورسە، بەڵام بەهۆی ئەو داڕمانە ناوخۆییەی لە لۆس بلانکۆس دەبینرێت، هیچ شتێک ئەستەم نییە.

خەونی 100 خاڵ
ئەگەر بارسێلۆنا هەموو یارییەکانی دیکەی بباتەوە، دەگاتە 100 خاڵ و دەبێتە دووەمجار لە مێژووی یانەکەدا ئەو ژمارە جادووییە تۆمار بکات. کلاسیكۆی ئەمشەو تەنیا یارییەک نییە، بەڵکەو هەوڵێکی کاتالوونییەکانە بۆ ئەوەی رکابەرەکەیان لەنێو جەرگەی بارسێلۆنا نەک تەنیا شکست پێ بهێنن، بەڵکوو مێژوویەکی رەشیان بەسەردا بنووسنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button