ئیسپانیا

پیلیگرینی بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێتە ڕاهێنەری ڕیال بیتس

یاریگا – مانگوێل پیلیگرینی چیلی و ڕاهێنەری و پێشووی مانچستەر ستی و ڕیال مەدرید گرێبەستێکی تا ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ یانەی ڕیال بیتس ئیمزا دەکات.

هەروەها بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەوەش ئاشکرابووە کە پیلیگرینی و بیتس بۆ سێ هەفتە دەبێت لە گفتوگۆی بەردەوامدابوونە و بڕیاریان داوە لەدوای کۆتایی هاتنی ئەم چوار یاریەی لالیگا، ڕاستەوخۆ گرێبەستەکەی پیلیگرینی ئاشکرا بکەن. ئەمەش دەستکەوتێکی گرینگە بۆ یانەکە بەوپێیەی پیلیگرینی ئەزموونی لەگەڵ ریال مەدرید، ڤیاڕیال و مەلەگە هەیە لەسەر ئاستی ئیسپانیا و شارەزای خولەکەیە.

شایانی باسە ڕیال بیتس لەوکاتەوەی ڕاهێنەر “ڕوبی”یان لە پۆستەکەی دوورخستبوویەوە بەدوای ڕاهێنەرێکەوە دەگەڕان و ئەوەبوو توانییان پیلیگرینی قایل بکەن بۆ دوو ساڵ ببێتە ڕاهێنەری یانەکەیان.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button