ئینگلتەرا

فەرمی: نیمانیا ماتیچ گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەر یۆنایتد نوێ كردەوە

یاریگا: یانەی مانچستەر یۆنایتد ئەمڕۆ ڕایگەیاند كەوا گرێبەستی ناوەڕاستكاری یانەكەی نیمانیا ماتیچ نوێ كردەوە.

لە پەڕەی فەڕمی شەیتانە سورەكان بەیانی ئەمڕۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانە سڕبیەكەی تا ساڵی2023 ڕاگەیاند.

دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی یاریزانەكە دڵخۆشی خۆی دەربڕی و بۆ پەڕەی فەرمی یانەكە ووتی: دڵخۆشم بۆ ئەوەی بمێنمەوە و بەشێك بم لەم یانە گەورە، هێشتا زۆر ماوە پێشكەشی بكەم، شانازیەكی گەورەیە لەم یانە بەردەوام بم.

ناوەڕاستكارەكە تەمەنی 31 ساڵە و لە هاوینی 2017 پەیوەندی بە یانەكەوە كرد، لەگەل شەیتانە سورەكان بەشداری114یاری كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button