پریڤیوی یاریی پاریس سانجێرمان V بایرن میونشن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

پاریس سانجێرمان پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ ئامانجی دووبارە بەدەستهێنانی نازناوەكەیە.
لەم وەرزەدا لە قۆناخی شازدە رووبەڕووی چێڵسی بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 8-2 یارییەكەی بردەوە، لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی لیڤەرپوول بوویەوە و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی.
لە بەرامبەردا بایرن میونشن لە قۆناخی شازدە رووبەڕووی ئاتاڵانتا بوویەوە و بە هەردوو یاریی 10-2 یارییەكەی لێبردەوە لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی ریال مەدرید بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 6-4 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە 16 جار رووبەڕوو بوونەتەوە و بایرن میونشن لە 9 یاریی براوە بووە و پاریس سانجێرمان لە 7 یاریی.
بایرن میونشن كۆتا پێنج یاریی خۆی لە چامپیۆنزلیگ لە پاریس سانجێرمان بردووەتەوە، كۆتاجار لە گەڕی چواری قۆناخی كۆمەڵەكانی ئەم وەرزە بوو.
پاریس سانجێرمان بەرێژەی %60 یارییەكانی بەرامبەر بایرن میونشن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دۆڕاندووە، ئەوەش زۆرترین رێژەی دۆڕانە بەرامبەر هەر یانەیەک.
كۆمپانی وەكوو راهێنەری بایرن لە چامپیۆنزلیگ دوو یاریی بەرامبەر پاریس كردووە و هەردوو یارییەكەی بردووەتەوە.
ئەگەر لویس ئێنریكێ یارییەكەی ئەمشەو بباتەوە دەبێتە خێراترین راهێنەری پاریس سانجێرمان 50 یاریی لە چامپیۆنزلیگ بباتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
پاریس سانجێرمان هێچ پێكانێكی نییە و بە تەواوی یاریزانەكانی بۆ یارییەكەی ئەمشەو ئامادەیە.
بایرن میونشن بە بێ لێنارت كارل، گنابری، گێرێرۆ و ئۆلریخ رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سانجێرمان
سافۆنۆڤ
حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێنێدس
زایر ئێمری، ڤیتینیا، نێڤێس
دۆوێ، دێمبێلێ، كڤاراتسخێلیا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بایرن میونشن
نۆیەر
ستانیشیچ، ئوپامیكانۆ، تا، لایمەر
كیمیچ، پاڤلۆڤیچ
ئۆلیسی، موسیالا، دیاز
هاری كەین



