تەواو؛ ریال مەدرید نرخی گۆنزالۆ گارسیا دەستنیشاندەکات
بۆڕووسیا دۆرتموند ئۆفەری فەرمی پێشکەش کردووە

یاریگا –
ریال مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینە دەستبەرداری گۆنزالۆ گارسیا، هێرشبەری ئیسپانی دەبێت.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، یانەیەکی ئیتاڵی پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە و ئارەزووی گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیای کردووە، ریال مەدریدیش نرخی یاریزانەکەی بۆ یانە ئیتاڵییەکە دەستنیشانکردووە و ئامادەیە بە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو هێرشبەرەی ببێت.
هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بۆڕووسیا دۆرتموندیش گرنگی بە گواستنەوەی گۆنزالۆ دەدات و ئۆفەرێکیان بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی پێشکەش کردووە، بەڵام ئەوە نیوەی ئەو پارەیە کە ریال مەدرید داوای دەکات و ئۆفەرەکە رازیکەر نییە.
ئەگەر گۆنزالۆ بەو نرخە ریال مەدرید جێبهێڵێت، ئەوا دوای ئالڤارۆ مۆڕاتا دەبێتە دووەم گرانبەهاترین یاریزانی کاستیا، کە مۆڕاتا هاوینی 2017 بە 80 ملیۆن یۆرۆ لە مێرێنگییەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد.
گۆنزالۆ لەم وەرزە بەشداریی 34 یاریی ریال مەدریدی کردووە بەڵام تەنیا 1,199′ خولەک یاریی کردووە، شەش گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.



