ئه‌مریکائەفریقائینگڵته‌را

سەڵاح جارێکی دیکە هاوکاری هاونیشتیمانیەکانی دەکات

یاریگا
محەمەد سەڵاح، گۆڵکاری میسری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەم دواییە جارێکی دیکە لە پێناو رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوکاری هاونیشتیمانیەکانی کردووە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە گۆڵکاری رێدز دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند جارێکی ئامێری جۆراوجۆری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی لە پێناو رووبەرووبونەوەی ئەو پەتا جیهانیە ناردووە و بەم دواییەش چەندین ئامێری دیکەی پزیشکی بۆ هاونیشتیمانیەکانی ناردووە.

سەڵاح ئەمجارەیان ئەو هاوکاریانەی بۆ زێدی خۆی ناردووە و رایگەیاندووە هەر کاتێک پێویستیان بە ئەو هەبێت، ئامادەی هەموو هاوکارییەکە.

Back to top button