بەیاننامەی فەرمی؛ ریال مەدرید کۆچی دوایی ئەفسانەیەکی یانەکە رادەگەیەنێت
خاوەنی چوار چامپیۆنزلیگە

یاریگا –
ریال مەدرید سەر لە بەیانی چوارشەممە کۆچی دوایی ئەفسانەی یانەکە و راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، خۆسێ ئێمیلیۆ سانتاماریای راگەیاند.
دەقی بەیاننامەکەی ریال مەدرید:
یانەی ریال مەدرید، سەرۆکەکەی و دەستەی کارگێڕی یانەکە بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خۆسێ ئێمیلیۆ سانتاماریا، یەکێک لە گەورەترین ئەفسانەکانی یانەکەمان و جیهانی تۆپی پێ رادەگەیەنێت.
ریال مەدرید دەیەوێت سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی نۆرای هاوژینی، منداڵەکانی؛ نێڵسۆن، نۆرا، بیاتریز، خۆسێ، سێلڤیا و خاڤێر، نەوەکانی و نەوەی نەوەکانی، هەموو خێزان، هاوتیم و ئازیزانی بکات.
رۆحی شاد بێت.
بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە دوای دەرکردنی ناوی لەگەڵ یانەی ناسیۆنالی ئۆرۆگوایی، لە ساڵی 1966 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆکرد و چوار جامی ئەوروپی، یەک جامی کیشوەرەکان، شەش نازناوی خول و یەک نازناوی جامی شای ئیسپانیای لە 337 یارییدا لەگەڵ یانەی شاهانە بەدەستهێنا.
وەکوو راهێنەر سەرکردایەتی تیمی ئۆلێمپیی ئسیپانیای لە ئۆلێمپیاتی 1968 و 1980 کرد. لە جامی جیهانیی 1982ـش راهێنەری تیمی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو کە هەر لەو وڵاتە بەڕێوەچوو. لە 1971 بۆ ماوەی 252 یاریی راهێنەری ئیسپانیۆڵ بوو، بووە یەکێک لەو راهێنەرانەی زۆرترین یاریی فەرمی لە مێژووی یانەکە راهێنەرایەتی کردووە.
Comunicado Oficial: fallecimiento de José Emilio Santamaría.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) April 15, 2026



