ئینگڵته‌را

سێر ئالێکس فێرگیسن پیرۆزبایی بردنەوەی پریمەرلیگی لە لیڤەرپوول کردووە

یاریگا – ڕاهێنەری پێشووی مانچستەر یونایتد سێر ئالێکس فێرگیسن بە نامەیەک پیرۆزبایی لە ڕکابەرە کۆنەکەی و ئەفسانەی لیڤەرپوول کێنی دالگلیش کردووە دوای ئەوەی ڕێدز توانییان کۆتایی بە سی ساڵ دوورکەوتنەوەیان لە نازناوی پریمەرلیگ بێنن.

دالگلیش لەبارەی پیرۆزباییەکەی فێرگیسنەوە ڕایگەیاند:

فێرگیسن لەڕێگەی نامەیەکی مۆبایلەوە پیرۆزبایی لێکردم، سەرەڕای ئەوەی لە ڕابردووشدا ڕکابەری سەرسەخت بووینە، بەڵام ئەوەی کۆمان دەکاتەوە و وادەکات لەم ساتانەدا جیاوازەکانمان بەلاوە بنێین تۆپی پێیە.

فێرگیسن و دالگلیش هەردووکیان دوو ئەفسانەی دیاری وەرزشی سکۆتلەندا و بەڕیتانیان. فێرگیسن لەنێوان ساڵانی 1986 بۆ 2013 ڕاهێنەرایەتی مانچستەر یونایتدی کردووە و توانیویەتی 13 پریمەرلیگ، 5 ئێف ئەی کەپ و 2چامپیۆنزلیگ بۆ یانەکە بباتەوە. لە بەرامبەر دالگلیش کە یاری بۆ یانەکە کردووە و دواتر بۆتە ڕاهێنەریان هەریەک توانویەتی 3 جار جامی ئەوڕوپا (چامپیۆنزلیگ) بباتەوە، لەگەڵ 8 نازناوی پریمەرلیگ و 2 ئێف ئەی کەپ.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button