چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V پاریس سانجێرمان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتكە و چارەنوسسازدا لیڤەرپوول میوانداری پاریس سانجێرمان دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یاریی چوون لە یاریگای پارک دۆ پرێنس پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە لیڤەرپوول بردەوە.

لیڤەرپوول لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی گاڵاتاسەرای بوونەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 52 خاڵی كۆكردووەتەوە و لە ریزبەندی پێنجەم دێت و بە جیاوازی 18 خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە.

پاریس سانجێرمان لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی چێڵسی بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون هەشت بە دوو یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

لەم وەرزەی لیگ وەنیشدا بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ و بە جیاوازی چوار خاڵ و یارییەک كەمتر لە پێش لانسی دووەمەوە دێت.

زانیاری یاریی

پێشتر هەردوو یانە حەفت جار رووبەڕووبوونەتەوە پاریس سانجێرمان چوار بردنەوە و لیڤەرپوول سێ بردنەوە هیچ یارییەک یەكسان نەبوون.

یارییەكەی ئەمشەو پێنجەم یارییە كە لیڤەرپوول میوانداری هەڵگری نازناوەكە بكات لە چوار یارییەكەی رابردوودا تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و سێ یاریی دۆڕاوە.

لیڤەرپوول لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا چوار یاریی دۆڕاندووە.

پاریس سانجێرمان لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا زۆرترین گۆڵی كردووە (36 گۆڵ).

فلۆریان ڤیرتز لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە یاریی كراوەدا زۆرترین هەلی گۆڵكردنی درووستكردووە ( 28 هەل).

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیڤەرپوول بە بێ ئالیسن، كۆنۆر برادلی، ئیندۆ و لیۆنی رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.

پاریس سانجێرمان بە بێ فابیان رویز رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

مامارداشڤیڵی

گۆمێز، ڤان دایک، كۆناتێ، كێركێز

خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، نگۆموا

ئێكیتیكی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سانجێرمان

سافۆنۆڤ

حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێنێدس

زایر ئێمری، ڤیتینیا، نێڤێس

دۆوێ، دێمبێلێ، كڤاراتسخێلیا

بابەتی زیاتر

Back to top button