ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

کولیبالی بە پارەیەکی خەیاڵی دەچێتە پرێمەرلیگ

یاریگا
خالیدۆ کۆلیبالی، بەرگریکاری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزیش ئامادەیە ئەو یاریزانە بە پارەیەکی خەیاڵی بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە بەرپرسانی ستیزن هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە دەست پێکردووە و لە یەکە هەنگاودا ئەو یاریزانەیان رازی کردووە و بەڵێنیشیان پێداوە بەرامبەر دەستبەرداربوونی ٧٢ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەکەی بکەن، هەربۆیە چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە لەبەر بکات.

کۆلیبالی لەلایەن مانچێستەر یونایتدیشەوە گرنگی پێدەدرێت، بۆیە دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەو یانەیە پارەیەکی زیاتر لە پێناو گواستنەوەی خەرج بکات.

Back to top button