ئیسپانیا

کیکی سیتین: ڕیاڵ هەموو یارییەکانی ناباتەوە، شتێک هەر ڕوو دەدات

یاریگا- کیکی سیتین ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا باوەڕی وایە ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەریان هەموو ئەو یاریانە ناباتەوە کە ماویەتی.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانی پێش ڕووبەڕوو بوونەوەکەی سبەینێیان بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ لە هەفتەی 32ی خولەکە، ڕاهێنەرەکەی بارسا بە ناڕاستەوخۆ هیوا و وزەیەکی بە یاریزانەکانی دا کە هەر لە ئێستاوە خۆ بە دەستەوە نەدەن و لالیگا زۆەری ماوە، گوتی: “باوەڕم وایە ڕیاڵ هەموو ئەو یاریانەی ناباتەوە کە ماویەتی، بەڵکوو شتێک هەر ڕوو دەدات. بەڵام بۆ هەردوو یانەکەش هەرچی ڕوو بدات، هێشتا چارەنووسی نازناوەکە هەر لە کۆتا هەفتە یەکلایی دەبێتەوە.”

بارسێلۆنا لە پلەی دووەم دێت دوای ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگ، بە هاوبەشی خاڵ و ئەنجامی یارییەکانی نێوانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button