ئیسپانیا

ڕیزبەندیی خولی ئیسپانی بەبێ ڤار… ڕیاڵ تاک لایەنە دەچێتە پێشەنگ

یاریگا- پشت بەستن بە تەکنەلۆژیای ڤار، ئەگەر زۆرێک لە حاڵەتەکانیی ناڕەزایی و نادڵنیایی چارەسەر کردبێت، بەدەریش نەبووە لە ڕەخنە و توانج.

لەو چەند یارییەی دوای دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانی کە بەهۆی کۆرۆناوە پەککەوتبوو، دیسانەوە ڤار و بڕیارەکانی مشتومڕی بە دوای خۆیدا هێنا بەتایبەت لە نێوان هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا، بەوەی هەر جارە و لایەکیان “ڤار”یان لە بەرژەوەندی ئەویتر تۆمەتبار دەکرد. بە تایبەتتر دوای یاری بارسا بەرامبەر سێڤیا و، دوو کۆتا یاری مێرەنگی بەرامبەر ڤاڵینسیا و ڕیاڵ سۆسیداد…

پێگەی Goalی وەرزشی هەستاوە بە دیسانەوە پێداچوونەوە بە یارییەکان و خاڵەکان بەبێ بوونی ڤار، وە کاریگەرییە گشتیەکەی بەسەر ڕیزبەندیی خولەکەوە. ئەنجامگیرییەکە بەم شێوەیەی دەرخستووە:

– ڕیاڵ مەدرید: لە ئێستادا بە 65 خاڵ پێشەنگە، بە جیاوازی یاریی ڕاستەوخۆی نێوان خۆی و بارسا کە هەمان خاڵی هەیە. بە بێ ڤار، ژمارەی خاڵەکانی دەبێتە 67 خاڵ.

بارسێلۆنا: پلەی دووەمی ڕیزبەندییە بە 65 خاڵی هاوبەش لەگەڵ ریاڵ. بەبێ ڤار، دوو خاڵ لە دەست دەست دەدات و خاڵەکانی دادەبەزێت بۆ 63. بەوەش  بە چوار خاڵ پێشەنگی تاک لایەنە بۆ ڕیاڵ چۆڵ دەکات.

ئەتڵەتیکۆ مەدرید: خاوەنی پلەی سێیەمە بە 52 خاڵ. بەبێ پشت بەستن بە ڤار، خاڵێکیتری دەست دەکەوێت.

– سێڤیا: ئێستا هاوشێوەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید 52 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەم دێت. ئەگەر ڤار نەبێت، دوو خاڵی لێ کەم دەکرێتەوە و دێتە خوارەوە بۆ پلەی پێنجەم.

– خیتافی: پلەی پێنجەمە بە ڤار کە 48 خاڵی هەیە. بەڵام بەبێ ڤار دەچێتە پلەی حەوتەم و دەبێتە خاوەنی 46 خاڵ.

– ڤیاڕیاڵ: 47 خاڵی هەیە بە ڤارەوە، لە پلەی شەشەمەوە دەچێتە پلەی نۆیەم بە 45 خاڵ ئەگەر ڤار بەکار نەهاتبا.

– ڕیاڵ سۆسیداد: لە پلەی حەوتمەوە دەبێتە شەشەتەم. بەوپێیەی ئێستا 47 خاڵی هەیە، ئەگەر ڤار لابدرێت ئەوا خاڵێکی بۆ زیاد دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button