ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا داهاتووی گریزمانی یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا
ئانتوان گریزمان، گۆڵکارە گرانبەهاکەی یانەی بارسێلۆنا لەلایەن یانەکەیەوە گرنگی پێدەدرێت و بەم هۆیەوە ئەو یانەیە ئامادەنیە دەستبەرداری بێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە بە هۆی ئاستە خراپەکەی گۆڵکاری فەرەنسی بلاوگرانا، دەنگۆی ئەوە هەبوو کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە بە هیچ شێوەیەک بیر لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە ناکاتەوە و متمانەیان بە توانای ئەو یاریزانە هەیە، هەربۆیە وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

گریزمان سەرەتای ئەم وەرزە بەرامبەر 120 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە و تەنها هەشت گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button