ئه‌وروپائیتاڵیا

دۆنارۆما نزیکە لە جێهێشتنی ریزەکانی ئەیسی میلان

یاریگا
جیان لویجی دۆنارۆما، گۆڵپارێزە لاوەکەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ئەیسی میلانی ئەم وڵاتە تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە یانەکەی جێبێڵێت.

ئەمڕۆ رۆژنامەی وەرزشی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە کارگێری رۆسێنەری چەند جارێک هەوڵیانداوە گۆڵپارێزەکەیان رازی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرکەتوو نەبونە وهۆکارەکەش ئەوەیە ئەو گۆڵپارێزە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، ئەمەش هاندەرانی ئەو یانەیەی نیگەران کردووە و داوایان لە کارگێری یانەکەیان کردووە بە هەر شێوەیەک بێت پێویستە گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە نوێ بکرێتەوە.

ماوەیەک پێش ئێستا سەرچاوەکانی نزیک لە یانەکەی شاری میلان بڵاوییان کردەوە کە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی هەوڵی گواستنەوەی دۆنارۆما دەدات و چاوەڕێ وەڵامی ئەو گۆڵپارێزە لاوە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button