ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لامین یامال یەک هەنگاو لە شکاندنی ریکۆردێکی کیلیان ئێمباپێ دوورە

ریکۆردێکی زایر ئێمری شکاند..

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ چوارەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە کرد کە یارییەکە 1-1 کۆتایی هات.

لامین یامال لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەشداریی 30 یاریی کردووە، 9 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵی دروستکردووە.

یامال لە شکاندنی ریکۆردێکی مێژوویی کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری ریال مەدرید نزیکبووەتەوە، کە ئێمباپێ تاکە یاریزانە بەر لە تەمەنی 19 ساڵی 10 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ کردووە.

ئەستێرەکەی بارسێلۆنا لە تەمووزی ئەمساڵ تەمەنی دەبێتە 19 ساڵ، دەرفەتێکی گەورەی لەپێشە بۆ ئەوەی لەم وەرزە ریکۆردەکەی ئێمباپێ بشکێنێت.

یامال ئەگەر لە یاریی گەڕانەو بەرامبەر نیوکاسڵ گۆڵێک بکات ریکۆردەکەی کیلیان یەکساندەکاتەوە و ئەگەر یانەکەی بگاتە قۆناخی داهاتوو، لەوێش گۆڵێکی دیکە بکات ریکۆردەکە دەکات بەناوی خۆیەوە.

هاوکات یامال لە تەمەنی 18 ساڵ و 240 رۆژدا بووە لاوترین یاریزان بەشداریی 30 یاریی چامپیۆنزلیگ بکات و پێش زایر ئیمری، یاریزانی پاریس سانجێرمان کەوت کە لە (19 ساڵ و 227 رۆژ) بەشداریی ئەو رێژە یارییەکی کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button