ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی ناوداری ئینگلتەرا بەفەرمی وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

کایل وۆڵکەر بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بەرگریکارە ناودارەکەی ئینگلتەرا ئاشکرایکرد کۆتایی هێناوە بە کاروانە نێودەوڵەتیەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی سێ شێرەکە.

وۆڵکەر کە مانگی مایۆی ئەم ساڵ تەمەنی دەگاتە 36 ساڵ، ماوەی 14 ساڵ درێسی ئینگلتەرای پۆشی (2011-2025). لەو ماوەیەدا 96 یاریی بۆ وڵاتەکەی کرد.

لە بەشێک لە ماڵئاواییەکەیدا هاتووە

یاریکردن بۆ ئینگلتەرا هەمیشە گەورەترین شانازیی کاروانەکە بووە. پێموابوو ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ وازهێنان و رێگەکردنەوە بۆ نەوەی نوێ تا بێنەپێشەوە. سوپاسی هەموو راهێنەران، یاریزانان و هاندەران دەکەم لەو گەشتەمدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button