فه‌ره‌نسایاریگا

“بن یەدیر نافرۆشین”

یاریگا- یانەی مۆناکۆ دووپاتی دەکاتەوە کە ویسام بن یەدیر لە یانەکە دەمێنێتەوە و نایفرۆشن.

بە گوێرەی قسەکانی ئۆلیگ پیترۆڤ بەرپرس لە یانە فەڕەنسییەکە، کە RMC لێدوانەکەی بڵاو کردۆتەوە، ئەوان نیازێکیان لە فرۆشتنی هێرشبەرەکە نییە و ئەو بابەتەش هەر لە بنەڕەتدا هیچ مایەی گفتوگۆکردن نییە.

قسەکانی ناوبراو بێ هیواییەکی گەورە دەبێت بۆ یانەی لایپیزگ، بەو پێیەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەنگۆیەکان وا بوون یانە ئەڵمانیاکە دەیەوێت بۆ شوێنگرتنەوەی تیمۆ وێرنەر کە بە ڕووی کردە چێڵسی، سوود لە تواناکانی بن یەدیر ببین.

بابەتی زیاتر

Back to top button