ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ناوماڵی ریال مەدرید؛ بۆچوونی ریال مەدرید لەسەر ئاربێلوا، پێکانی یاریزانان و یارییەکەی مانچێستەر سیتی

لە ریال مەدرید چ باسە؟

Yariga App

یاریگا – ئاتلێتیک

بەخێربێن بۆ زنجیرەی ئەم هەفتەیەی ‘ناوماڵی ریال مەدرید‘ کە زنجیرەیەکی هەفتانەیە و تۆڕی یاریگا و ئاتلێتیک بە درێژایی وەرزی 2025/2026 پێشکەشتانی دەکەن.

هەموو هەفتەیەک زانیاریی ورد، شیکاریی سەرەکی و گرنگترین زانیارییەکانی ناو یانەی ریال مەدرید پێشکەشی هاندەرانی مێرێنگی دەکەین.

ئەم زانیارییانە رەنگدانەوەی چەندین گفتوگۆیە لەگەڵ سەرچاوە جیاوازەکانی ریال مەدرید و زانیارییەکان تەواو متمانەپێکراون.
زۆرترین قسە و باسی ئێستای ریال مەدرید چییە؟

ئێستا دوو گەرمترین قسە و باسی ناوخۆی ریال مەدرید بریتین لەوەی تیپەکە بەزەحمەت یارییەکان دەباتەوە و ناتوانێت ئاستی بەرز پێشانبدات، هەروەها ژمارەی یاریزانە پێکراوەکانی بەردەوام لە زیادبووندایە پێش یارییەکەی لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی.

دوای دۆڕانی مێرەنگی بە خیتافی 1-0، شەوی رابردوو بەزەحمەت لە سێلتا ڤیگۆی بردەوە 2-1 کە لە خولەکی 90 فێدریکۆ ڤاڵڤێردی گۆڵی بردنەوەی کرد، بەو ئەنجامەش کوڕانی ئاربێلوا جیاوازیی خاڵەکانیان لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ بۆ تەنیا خاڵێک کەمکردەوە، کە ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو یاریی دەکات. مەدرید چاودێریی یارییەکە دەکات بەو هیوایەی رکابەرە لەمێژینەکەی خاڵ لەدەستبدات.

ریال مەدرید لە یارییەکەی سێلتا ڤیگۆ لە تواناکانی 10 یاریزانی یانەکە بەهۆی پێکانەوە دابڕابوو، سەرچاوە نزیکەکانی نێو یانەکە بە ئاتلێتیکیان راگەیاندووە، بەهۆی زۆری پێکانەکان ئالڤارۆ ئاربێلوا نەیتوانیوە ئاستی تیپەکە زۆر بەرەوپێشببات. جود بێلینگهام و کیلیان ئیمباپێ، لەنێو یاریزانە پێکراوەکانن. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئەمریکییەکە هەردووکیان لە یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە بێرنابیۆ بێبەش دەبن.

ئالڤارۆ ئاربێلوا لە یارییەکەی سێڵتا ڤیگۆ

لە یارییەکەی سێڵتا ڤیگۆ چیمان لەدەستچووە و چیمان بۆ دەرکەوت؟

ئاتلێتیک ئەوەشی بۆ دەرکەوتووە، گۆڵەکەی ئۆرێلیەن چوامینی، پێشتر لە راهێنانەکان کاری لەسەر کراوە و پلان بۆ داڕێژراو بووە. ئاربێلوا و ستافەکەی بۆیان دەرکەوت، سێلتا ڤیگۆ لە کاتی کۆڕنەکان بە پێنج یاریزان لەنێو هێڵی سزا و چوار یاریزان لە چواردەوری هێڵی سزا بەرگرییان دەکرد تاوەکوو هەمان سیناریۆی گۆڵەکە دووبارە نەبێتەوە.

بابەتێکی دیکەی گرنگ قسەکانی ئاربێلوا بوو لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە، کاتێک لێدوانێکی سەیری بۆ رۆژنامەنووس دا و گوتی؛

زۆر دڵخۆشم، لە سەرووی هەموویەوە، بەو کەسایەتییەی یاریزانەکان کە ویستیان بێن و لەم کاتە سەختە پاڵپشتیمان بکەن

ئاتلێتیک زانیویەتی، ئاربێلوا لەو قسەیە مەبەستی ستایشکردنی دانی کارڤاخاڵ و راوول ئاسێنسیۆ بووە، چونکە هەردوو یاریزانەکە بە پێکانەوە ئامادەی یارییەکە بوون. کارڤاخاڵ هەرچەند ئازاری گەدەی هەبوو بەڵام ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە یارییەکە دەربڕی، هەروەها ئاسێنسیۆ 90 خولەکی تەواو بە پێکانەوە یاریی کرد.

هەر لەو یارییە، دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان فێرلاند مێندی، بەرگریکاری یانەکە گەڕایەوە پێکهاتەی سەرەکی و 90 خولەکی تەواو بەشداریی کرد. لەدوای یارییەکەش ئاربێلوا، دانی بەوە دانا کە یاریپێکردنی مێندی سەرکێشی بووە.

راوول ئاسێنسیۆ لە یارییەکەی سێڵتا ڤیگۆ


بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بۆ ئەم وەرزەی مێرەنگی چەند گرنگە؟

چامپیۆنزلیگ دڵخوازترین جامە لای ریال مەدرید، بەڵام ئەم چەند ساڵە هیواکانیان بۆ بردنەوەی کاڵبوونەتەوە، بەهۆی سەختی و قورسی ئەو یانانەی هەمیشە لە تیروپشکی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی یانەکە دەبنەوە، بەتایبەت رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی.

لای بەرپرسانی مەدرید، بەتایبەت فلۆرێنتینۆ پێرێز قۆناخەکانی داهاتوو زۆر گرنگن، ئاست و ئەنجامی دوو یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی یەکلاییکەرەوە دەبێت.

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید


پۆستەکەی ئاربێلوا مەترسی لەسەر نییە؟

ئێستا، نەخێر، بەڵام مانەوەی هێشتا پەیوەستە بە بەدەستهێنانی ئەنجامی باش. شکستهێنان لە لالیگا و لەدەستدانی چامپیۆنزلیگ ئەرکەکەی دەخاتە مەترسییەوە و ئەگەری دوورخستنەوەی دێتە ئاراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button