عێراقکوردستانگرنگترین

خولی ئه‌ستێره‌كان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ده‌چێت و یاریگا زانیاریی ورد ئاشکرا دەکات

یانه‌كان له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق یاخی بوونه‌

Yariga App

یاریگا –

خولی ئەستێرەکانی عێراق لەبەردەم هەستیارترین و مەترسیدارترین قۆناخی خۆیدایە یانه‌كان داواكار جیاوازیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق و فیدراسیۆنیش له‌سه‌ر بڕیاری خۆی سوره‌.

بەپێی بەدواداچوونی وردی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا و ئەو زانیارییە پێشوەختانەی دەستمان کەوتووە، ململانێیەکی توند لە نێوان زۆرینەی یانەکان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دروست بووە، کە له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی تەواوی وەرزەکە.

پێداگیریی فیدراسیۆن و هەڕەشەی سزادان

یاریگا به‌دواداچوونی وردی بۆ داواكاری یانه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق كرد زانیارییەکانی یاریگا ئاماژە بەوە دەدەن کە یانەی قوە جەوییە و زه‌ورا سه‌رپه‌رشتی ئه‌و به‌ره‌یه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌ی ناوه‌چكه‌ تێیكه‌وتووه‌ یارییه‌كان دوابخرێت، بەڵام فیدراسیۆنی عێراق لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە داواکەی رەتکردوونەتەوە. فیدراسیۆن جەختی کردووەتەوە کە خشتەی یارییەکان وەک خۆی دەمێنێتەوە و هەر یانەیەک بایکۆتی یاری بکات، توندترین سزای بەسەردا دەسەپێنرێت.

یانەکان بەرەو هەڵوەشاندنەوەی خولەکە دەچن

لە بەرامبەر ئەم توندییەی فیدراسیۆن، یانەکان خەریکی کۆکردنەوەی بەرەیەکی یەکگرتوون. بەپێی ئەو زانیارییە دەست تۆڕی وه‌رزشی یاریگا کەوتوون، دوو کۆبوونەوەی چارەنووسساز بەڕێوەدەچن:

  • رۆژی دووشەممە: یانەکانی بەغدا کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر راگرتنی بەشداریی یان بایکۆتکردنی بەکۆمەڵ.

  • رۆژی سێشەممە: کۆبوونەوەی هەموو یانەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی تەواوی خولی ئەمساڵ بە فەرمی دەخرێتە سەر مێزەکە.

بۆچی یانەکان داوای هەڵوەشاندنەوە دەکەن؟

سەرچاوەیه‌كی ئاگادار بۆ یاریگا ئاشکرایان کردووە کە یانەکان پێیان وایە بەهۆی بارودۆخی نالەباری ناوچەکە و ئاستەنگی گەشتکردن، خولەکە ناتوانێت بە دادپەروەری بەردەوام بێت. پێشنیاری سەرەکی ئەوەیە کە خولەکە هەڵبوەشێنرێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ یانەیەک سەربکەوێت یان دابەزێت، تاوەکو فیدراسیۆن بتوانێت وەرزی داهاتوو لە کاتێکی گونجاوتر و بە شێوازێکی رێکخراوتر دەستپێبکاتەوە، به‌ڵام ئه‌مه‌ داواكاری یانه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ند نییه‌ ئه‌وان ده‌ڵێن با خوله‌كه‌ وه‌كو خوله‌كانی ناوچه‌كه‌ بۆماوه‌یه‌ك دوابخرێت

ئێستا هەموو لایەک چاوەڕێی بڕیارە رۆژانی داهاتوون، کە ئایا فیدراسیۆن بەردەوام دەبێت لە پێداگیرییەکەی یان یاخیبوونی یانەکان ناچاری دەکات خولەکە رابگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button