ئیتاڵیا

خوشکەکەی ڕۆناڵدۆ لە پشتگیری دۆن: تۆ بە تەنها پەرجوو “موعجیزە” دروست بکەیت!

یاریگا- خوشکەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ پشتگیری کردن لە براکەی هاتە دەنگ دوای لە دەستدانی نازناوی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر ناپۆلی.

لە ئینستاگرامی خۆیەوە وەک پاڵپشتییەک لە کریستیانۆ، ئێلمای خوشکی ئەفسانە پورتوگالییەکە نووسیویەتی: “بەدەر لەوە دەبێت چیتر بکەیت؟ ئەوە هەموو شتێک بوو، وە بە تەنهاش پەرجووت پێ ئەنجام نادرێت. تێناگەم لەو شێوازی یاریکردنەی یانەکەت. بەهەر حاڵ، تۆ لەوە زیاترت ناتوانیت کە ئەنجامت دا.”

دوای یەکسانبوونی بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا، ناپۆلی توانی 4-2 بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە یوڤێنتوس بباتەوە و کوڕانی گاتوسۆ لەسەر حیسابی ساری و ئەستێرەکانی ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا.

بۆ بیرهێنانەوە، ئەوە بۆ جاری یەکەمە لە مێژووی خۆیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوو یاری کۆتایی بدۆڕێنێت کاتێک پێش ئەمە یاری سوپەری ئیتاڵی بەرامبەر لازیۆ دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button