ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانسعوودیەعێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

مۆندیالی 2026 لە مەترسیدایە: ئەستەمە بە ئومێدەوە سەیری مۆندیالی ئەمریکا بكرێت

هێرش بۆ سه‌ر ئینفانتینۆ ده‌ستپێكرد

Yariga App

یاریگا –

هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران رۆژ لە دوای ڕۆژ گه‌رمتر ده‌بێت. لە نێوان ئەو هەموو قوربانییانەی ئه‌گه‌ر هه‌یه‌  یەکێکیان مۆندیالی 2026ـە کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوە بچێت.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپه‌رتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر تۆپی پێی ناوچه‌كه‌ كردووه‌ به‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی مۆندیالیش ده‌بێت چونكه‌ به‌شێك له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ مۆندیال به‌شدارن.

هەڵوێستی توندی فیدراسیۆنی ئێران

مەهدی تاج، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، دوای ئەو هێرشە موشەکییانەی کە ئەم بەیانییە لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئاڵوگۆڕ کران، بێدەنگی شکاند. قسەکانی مەهدی تاج گرنگییەکی زۆریان هەیە، چونکە هەڵبژاردەی ئێران یەکێکە لەو هەڵبژاردانەی سەرکەوتووە بۆ مۆندیال و بڕیارە هەر سێ یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکان لە ناو خاکی ئەمریکا بكات.

مەهدی تاج لە لێدوانێکی ئاشکرا هۆشداری دا و گوتی:

“بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ روویدا و بەهۆی ئەو هێرشەی ئەمریکا، ئەستەمە بتوانین بە گەشبینی و ئومێدەوە سەیری مۆندیال بکەین. بەڵام دواجار بەرپرسانی وەرزشیی جیهان بڕیاردەری کۆتایین.”

یارییە مەترسیدارەکانی ئێران لە ئەمریکا
خشتەی یارییەکانی ئێران لە مۆندیال، دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە، چونکە پێویستە لەم ڕێکەوتانەدا لە ناو خاکی ئەمریکا یاری بکات:

  • 15ی حوزەیران: بەرامبەر نیوزیلاند.

  • 21ی حوزەیران: بەرامبەر بەلجیکا.

  • 26ی حوزەیران: بەرامبەر میسر.

ئەوەی زیاتر مەترسییەکان زیاد دەکات، ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئەمریکایە لە قۆناخی 16دا ئەگەر هەردووکیان سەربکەون، ئەمەش یارییەک دەبێت کە مەترسییەکی ئەمنی یەکجار گەورەی دەبێت لە سایەی ئەم بارودۆخەدا.

جگه‌ له‌وه‌ش قه‌ته‌ر و سعودیه‌ و ئوردن به‌شدارن له‌ مۆندیال و ئێستاش دۆخی ئه‌وانیش به‌هۆی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كان ئێران باش نییه‌ و خوله‌ ناوه‌خۆییه‌كان وه‌ستێنراون

ئینفانتینۆ و خەڵاتی ئاشتی بۆ ترەمپ!

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بە پارادۆکسێکی سەیر کردووە؛ لە کاتێکدا جیهان لە لێواری جەنگدایە، جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، لە سەنتەری “کینیدی” لە واشنتۆن، خەڵاتی ئاشتی فیفای بەخشییە دۆناڵد ترەمپ. ئەم هەنگاوەی فیفا لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکان گەیشتوونەتە لوتکە و خولە وەرزشییەکانی ناوچەکە  بەهۆی هێرشەکانەوە راگیراون.

ئێستا پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە: ئایا فیفا ناچار دەبێت مۆندیال بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی تر، یان گۆڕانکاری لە شوێنی یارییەکانی هەڵبژاردەی ئێراندا دەکات تاوەکو لە مەترسییەکانی جەنگ دوور بن؟

بابەتی زیاتر

Back to top button