ئەمریکای باکوور/باشووروەرزشەکانی تریاریگا

ڕاپرسییەک: موحەمەد عەلی بە باشترین بۆکسێنەری مێژوو هەڵبژێردرا

یاریگانێت- لە ڕاپرسییەکدا ئەفسانەی بۆکسینی جیهانی موحمەمەد عەلی کلای وەک باشترین بۆکسینەری هەموو سەردەمەکان هەڵبژێردرا.

پێگەی جیهانیی SportBilble کە ڕاپرسیییەکەی ئەنجام داوە، ناو و ڕێژەی دەنگی بەدەست هاتوو بڵاو کردۆتەوە بۆ هەریەک لە پاڵێوراوەکان کە موحەمد عەلی کلای، مایک تایسن، فلۆید مایوێزە، شوگار ڕای ڕۆبنسن.

لە ڕاپرسییەکەدا کە 19 هەزار و 43 کەس دەنگیان داوە، ئەفسانەی کۆچ کردوو بە جیاوازییەکی ئێجگار زۆرەوە دەبینرێت لە چاو ئەوانیتر:
– موحەمەد عەلی %59
– فلۆید مایوێزە %19
– مایک تایسن %6
– شوگار ڕای %6

عەلی کلای  1942 لە ئەمریکا لەدایکبووە. لە ساڵی 2016 لە تەمەنی 74 ساڵییدا کۆچی دوایی کرد. لە ژیانی وەزشیی خۆیدا 61 یاری ئەنجام داوە کە 56 جار براوە بووە بە شێوەیەک 37 جاریان بە لێدانی کوژەر ‘knockout’. تەنها 5 جار دۆڕاوە. ساڵی 1960 لە ئۆڵۆمپیادی ڕۆما مێدالیای ئاڵتوونی بردەوە. ساڵی 1999 وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سەدەی بیستەم و هاوکات وەک وەرزشەوانی هەمان سەدە دەستنیشان کرا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close