ئیسپانیاگرنگترین

یامال بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا؛ شتێکی جادوویی روودەدات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە هەفتەی 26ی خولی ئیسپانی بە بردنەوەیەکی گەورە 4-1 لە ڤیاڕیاڵی بردەوە. سەرکردایەتی سەرکەوتنە گەورەكەش لامیان یامال بوو.

ئەستێرە ئیسپانییەکە بە تۆمارکردنی هاتریکێک وەڵامی رەخنەکانی دایەوە کە ماوەیەکە ژمارەکانی بەگوێرەی پێویست نین.

چەند مانگی رابردوو ئاسوودە نەبووم بە یاریکردن، بابەتەکە تەنها پێکانەکەی بن رانم نەبوو، بەڵکوو دڵخۆشیش نەبووم. ئێستا زۆر باشم و چێژ لە هەمووشتێ وەردەگرم.

ئەو بردنەوەیە هاوکات پاڵنەرێکی گەورەی مەعنەویی دەبێت بۆ یامال و هاوتیمەکانی بەر لە یارییە چارەنووسسازەکەی سێشەممەی ئەم هەفتەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کە رۆخی بلانکۆس لە یاریی چوون بە 4 گۆڵی بێ وەڵام براوەبوونە.

لامین دوای یارییەکەی ڤیاڕیال بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ موژدەی ریمۆنتدای بە هاندەرانی بلاوگرانا دا و داوایەکی ئاڕاستەکردن و وتی

 

کاتی ئەوە هەبوو وەڵام و کاردانەوەمان هەبێت. ئەر ئەوەشە کە ئێستا ئەنجامی دەدەین. با ئێستا با هاندەرانمان بڵێم… بۆ یارییەکەما  لەدژی ئاتلێتی وەرن بۆ یاریگا (کامپ نو)، شتی جادوویی روودەدات. گەڕانەوە بەرامبەر ئاتلێتکۆ مەدرید ئەکرێ رووبدات. پێویستمان بە هاندەرەکانمانە. دەتوانین ئەنجامی بدەین.

بارسا خاڵەکانی گەیاندە 64 و توانی بەشێوەیەکی کاتی 4 خاڵ لە ریال مەدریدی پلەی دووەم دووربکەوێتەوە. یانە شاهانەکە دووشەممە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی خیتافی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button